بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێڕاق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەنی بە توندی ئیدانە کرد و لەسەر هاودڵی لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە جەختی کرد.
لە ئەو بەیانناە هاتووە: ئیسرائیل و ئەمریکا سەقامگیری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان خستوەتە مەترسییەوە، کەواتە ئەبێ بە هەموو هێزەوە هەوڵ بدەن لە ناوچەکە دەریان بکەین.
ئەو کەتیبە زیادی کرد: یەمەنی سەرفەراز، لە بەرانبەر ستەم و داگیرکەر دەوەستێت و دەستدرێژی بۆ سەر ئەو وڵاتە بەس دەبێتە هۆی یەکگرتوویی بەرخۆدان و وەستان لە بەرانبەر ستەم و پاڵپشتی لە غەززە.
Your Comment