بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
دادستێنی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: چوار کەس لە گرووپێکی تیرۆریستی تێکدەری ئاسایشی ئێران کە پەیوەندییان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بوو و خزمەتی مووسادیان دەکرد و چالاکیی بەرفراوانیان دژ بە ئاسایشی وڵات ئەنجامدابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای تێپەڕینی پرۆسەی یاسایی هەڵواسران.
ئەندامانی ئەم گرووپە بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئەفسەرانی سیخوڕی مووساد، هەوڵیان دەدا ئەو هێزانە دەستنیشان بکەن کە هاوکار بوون لەگەڵ ئیدارە ئەمنییەکانی وڵات و بە نیاز بوون بە ڕفاندن و هەڕەشە و لێدان زانیارییەکانیان بدرکێنن.
ئەم دۆسیەیە ١٠ تاوانباری هەیە، چوار تاوانباری سەرەکی بە ناوەکانی وەفا هەناری، ئارام عومەری، ڕەحمان پەرهازۆ و نەسیم نەمازی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تاوانی هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات لە ڕێگەی هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە سێدارە دراون.
Your Comment