بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه سنووری نێوان كه‌ركووك و قه‌زای كۆیه له نزیك بناری خاڵخاڵان بۆردومانكرا و به‌وته‌ی شایه‌تحاڵێكیش، باره‌گایه‌ك له‌و سنوره كراوه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، لەنزیک گوندی توتەقەڵەی بناری خاڵخاڵانی ناحیەی ئاغجەلەر لەسنوری قەزای چەمچەماڵ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه پێده‌چێت سه‌ر به سوپای توركیا بێت بۆردومانێكی ئه‌نجامداوه، بۆردومانه‌كه‌ش راسته‌وخۆ باره‌گایه‌كی چه‌كداری كردۆته ئامانج.
تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه نه‌زانراون، ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
Your Comment