AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٤ ١٦:٥٦

بە هۆی بۆردومانی تورکیا

کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی کورد لە قامیشلۆ

کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی کورد لە قامیشلۆ

لە بۆردومانی ئەمڕۆی ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی قامیشلۆ لەلایەن سوپای تورکیاوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە بۆردومانی ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی قامیشلۆ لەلایەن سوپای تورکیاوە، ٤ کەس گیانیان لەدەست دا و ٩ کەسیش بریندار بوون.

سوپای تورکیا کەمێک پێش ئێستا زۆرێک لە ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی شاری قامیشلۆ کە دەکەوێتە کوردستانی سووریا بۆردومان کرد.

ئەم بۆردومانە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە و کرێکارانی ئەو ناوەندانە کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە تەندروستی و ئەمنییەکان تا ئێستا زانیاری وردیان لەسەر ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەم بۆردومانانەدا 4 کەس کوژراون و 9 کەسیش برینداربوون.

News ID 48454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha