AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢ ١٨:٠٧

جێگری سوپای پاسداران هەڕەشەی کرد:

دیکەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دادەخەین

دیکەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دادەخەین

جێگری هاوئاهەنگی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشداری دا کە بە درێژەی تاوانی زایۆنیستەکان لە غەززە، دیکەی ڕێڕەوە ئاوییەکان لەوان دەریای ناوەڕاست و جەبال تاریق بەڕووی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا دادەخرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد ڕەزا نەقدی، جێگری ڕێکخەری سپای پاسدارانی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهید ئیرلو وتی: لە ماوەی ئەم ٨٠ ڕۆژەدا زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵ لە غەززە شەهید بوون، ئەم شەهیدانە بە خوێنی بێتاوانی خۆیان دونیایان بەئاگا هێنایەوە.

وتیشی: لەگەڵ بەردەوامی تاوانەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێ چاوەڕێی لەدایک بوونی دەسەڵاتە نوێیەکانی بەرخۆدان و داخستنی ڕێڕەوی ئاو و ڕێگاکانی دیکە بۆ خۆیان بن.

ئاماژەشی دا کە دوێنێ کەنداوی فارس و گەرووی هورمز بۆیان بوو بە مۆتەکە و ئەمڕۆش "باب المنداب" و دەریای سوور گیریان خواردووە و لەگەڵ بەردەوامی ئەم تاوانانەش بەم زووانە دەبێت چاوەڕێی دەریای ناوەڕاست، "جبل طارق" بکەن و ڕێڕەوی ئاوی تریش بەڕوویاندا دابخرێت.

News ID 48433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha