AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١ ١٣:٤٣

حاکم شێخ لەتیف:

کورد نەک نەیبردۆتەوە بەڵکوو بۆ هەمیشە کەرکووکی دۆڕاند

کورد نەک نەیبردۆتەوە بەڵکوو بۆ هەمیشە کەرکووکی دۆڕاند

حاکم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشوی عێراق، سەبارەت بە چارەنوسی کەرکوک وتی: کورد نەک نەیبردۆتەوە بەڵکوو بۆ هەمیشە کەرکووکی دۆڕاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حاکم شێخ لەتیف لەپەڕەی تایبەتی خۆی بابەتێکی نوسیوە و دەڵێت: "کەرکوکمان دۆڕاند، گەورەترین تاوانی سیاسیەکانی کورد لەدوای روخانی سەدام و نوسینەوەی دەستور ئەوە بوو کە چارەنوسی کەرکوک و ناوچەکانی تریان خستە سەر ڕاپرسیەوە بە گویرەی مادەی ۱٤٠".

حاکم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشوی عێراق ڕایگەیاند: "بۆ یەکەم جارە لە کەرکوک ریژەی دەنگی پێک هاتەی عەرەب هیندەی کوردە و بگرە زیاتریشە، لەگەل تورکمان زۆر لەکورد زیاتریشە وە بێ گومان عەرەب و تورکومان سەبارەت بە چارەنوسی کەرکوک یەکدەنگن، بۆیە ئەوەی لێی دەترساین رویدا".

وتیشی:" لەوەش خراپتر وەک جاران دووبارە دەستیان داوەتە چەواشەکاری گوایا هەندێ حیزب بونەتە هۆی کەم بوونەوە یان لەدەست دانی کوسی کورد، ئەویش بەمەبەستی بەلادا ڕیبردنی زەینی خەلک لەسەر ئەسڵی بابەتەکە کە لەسایەی ئەو تاوانەی کردیان سەرەتا وە هەروەها دواتریش کارنەکردنیان بۆ جیبەجی کردنی مادەکە لەدواتردا.

ڕاشیگەیاند :" کەچی ئەو حیزبانەی کە لەوپەڕی تواناو دەسەلاتی کوردا ئەو تاوانە گەورەیان بەرامبەر کەرکوک و نیوەی خاکی کوردستانن کرد، سەرگەرمی ئاهەنگی خۆشی بردنەوەی چەند کورسیەکی کاتین. "

News ID 48420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha