AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٨ ٢٢:٣٢

سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە:

پارێزگاری داهاتووی کەرکووک مافی یەکێتیە

پارێزگاری داهاتووی کەرکووک مافی یەکێتیە

سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە رایگەیاند، "پارێزگاری داهاتوی کەرکوک ئیستحقاقی یەکێتییە و دەرگاشمان بۆ شەراکەتی راستەقینە کراوەیە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاسۆ مامەند، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە 142، كە زۆرترین دەنگ و كورسی پارێزگای كەركی بردوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بە هەوڵی یەکێتی و هیممەتی دەنگدانی کەرکوکییەکان ناسنامەی پیرۆزی کوردستانیبونی کەرکوک سەلمێندرایەوە و پارێزگارە یەکێتییەکەی داهاتووش خزمەتکاری کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکان دەبێت".

جەختیشی كردەوە "پارێزگاری داهاتووی کەرکوک کوردە و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتییە".

ئاماژەی بەوەشدا، "لە گفتوگۆدا دەبین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان تاوەکو ئیدارەیەکی سەرکەوتوی خزمەتگوزار پێشکەش بە کەرکوکییەکان بکەین".

هەروەها وتیشی:"پێش هەڵبژاردن داوامان لە لایەنە کوردستانییەکان کرد کە بە یەک لیستی یەکگرتو بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەین، بەڵام بەداخەوە گوێمان لێنەگیراو ئەمەش بوە هۆی ئەوەی هەزاران دەنگی کورد بەفیڕۆ بڕوات، بۆیە تەئکید دەکەینەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوی بە شەراکەتی راستەقینە لە حکومڕانیدا هەیەو لەو چوارچێوەیەشدا دەرگای بۆ لایەنەکان کردوەتەوە، چونکە بۆ یەکێتی خزمەتی کەرکوکییەکان گرنگە.

News ID 48401

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha