AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٨ ١٤:٠٦

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر لە هەڵمەتی گرووپی هاکری کارما بۆ سەر ئیسرائیل؛

شوراد و بایدن گیت، دوو پەردە هەڵدانەوەی جەنجاڵی کارما لە ئیسرائیلییەکان

شوراد و بایدن گیت، دوو پەردە هەڵدانەوەی جەنجاڵی کارما لە ئیسرائیلییەکان

لە بەڵگە هاکرییەکان کارما، دوو سووک بوونی گەورە ئاشکرا کراوە کە بریتین لە گرێبەستی فرۆشی سیستەمی مووشەکی “شوراد” ی ئیسرائیل بە چک و ئاشکرا کردنی سیخوڕی ئیسرائیل لە هاووڵاتیانی ئەمریکی ناسراو بە بایدن گیت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لەم دواییەدا گرووپی هاکری ناسراو بە کارما، ڕایانگەیاند کە توانیویانە هێرش بکەنە سەر ژێرخانە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و سیستەمی پێوەندی ئەو ڕژێمە. وردەکاری و بەڵگەکانی ئەو هەڵمەتە هاکرییە بە شێوەی تایبەت خراوەتە بەردەستی هەواڵدەری مێهر.

لە بەشی دووهەمی ئەم زنجیرە دەرخستنە، دوو ئاشکرا کردنی گرینگ کە لە هاکی ماڵپەڕی ئۆختاپووس وەکوو گەورەترین کۆمپانیای ئاسایشی سایبری ئیسرائیلە، دەبینرێت کە بریتین لە گرێبەستی نهێنی فرۆشی سیستەمی مووشەکی شواردی ئیسرائیل بە کۆماری چک و هەروەها ئاشکرا کردنی سیخوڕی ئیسرائیل لە هاووڵاتیانی ئەمریکی ناسراو بە بایدن گیت.

شوراد و بایدن گیت، دوو  جەنجاڵی کارما لە ئیسرائیلییەکان

دەرخستنی گرێبەستی مووشەکی شوارد لە نێوان ئیسرائیل و چێک

ئەو گرێبەستە لە نێوان ئەمیر ئەشل بەرپرسی گشتی پێشووترین وەزراتەی جەنگ و فەرماندەیی پێشووتری هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و لوبور کودلکا جێگری وەزیری بەرگری کۆماری چێک واژۆ کراوە .

ئامانج لە ئەو گرێبەستە تۆکمە کردنەوەی هێزی ئاسمانی کۆماری چێک وەکوو بەشێک لە سیستەمی کاردانەوەی خێرای ناتۆ و لە دریژەی ستراتیژی بەرگری 2020ی چێک و هەروەها کۆد و بەیاننامەکانی بەرز کردنەوەی تواناییەکانی ناتۆ ناوبراوە.

هەروەها لە ئەو گرێبەستەدا هەلومەرجی سفت و سەخت سەبارەت بە شێوەی ڕادەست کرد و پێدانی قۆناغ بە قۆناغ بە هەموو وردەکارییەکانەوە لەوانە شێوەی پێدانی تێچووی کڕین، گومڕوک و تێچووەکانی دیکە و … ی دیاری کردووە کە ئەوە نیشانەی نەبوونی متمانە لە نێوان لایەنەکاندایە.

ئەو گرێبەستە سەبارەت بە پارێزەری لە دەیتا و زانیارییەکان بە گوێرەی یاسا گشتییەکانی پارێزەری لە دەیتاکانی یەکێتی ئەورووپایە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێل کراوە.

شوراد و بایدن گیت، دوو پەردە هەڵدانەوەی جەنجاڵی کارما لە ئیسرائیلییەکان

ئێستا ئەبێ چاوەڕوان بین و کاردانەوەی وەزارەتی بەرگری کۆماری چێک بە ئەو نەپاراستنەی زانیارییە ببینین؛ زانیاریگەلێک کە هەموو وردەکارییەکانی لەلایەن کارماوە هاک کراوە و لە ڕێگای هەواڵدەری مێهرەوە بە هەموو جیهان ڕاگەیێندراوە کە ئەڵبەت ئەم نووسراوە ئاماژەی داوەتە سەر تەنیا بەشێک لە ئەو ڕێککەوتنە.

بایدن گیت، ئاشكرا کردنی سیخوڕی ئیسرائیل لە هاووڵاتیانی ئەمریکی

زانیارییە بەدەست هاتووەکان لە گرووپی هاکری کارما نیشانی دەدات کە ئاستی ئاژاوەگێڕییەکانی ئیسرائیل لە غەززە سنووردار نابێتەوە و تەنانەت روحمی لە سەرۆکەکەی خۆشی نەکردووە و سیخوڕیی لە هاووڵتیانی ئەمریکاش دەکات.

گرووپی ئێناساوکە ئامێری سیخوڕی پگاسوسی چێ کردووە و لە کۆمەڵە کۆمپانیاکانیتەکنۆلۆژیای سایبری کیو لە ساڵی 2020 یە بە سیخوڕی لە هاووڵاتیانی ئەمریکی تاوانبار کراوە.

کارما ئاشکرای کرد کە بە پێ لێکۆڵینەوەکانی دادگای بەشی ئۆکلەند، ئەو کۆمپانیا تاوانبارە بە پێشێل کرانی یاسا ویلایەتی و فیدراڵەکان لە پاراستنی هەرێمی تایبەتی بەکارهێنەرانو هەروەها بە تاوانبارە بە دۆزینەوەی بازاڕ و دابەش کردنی نۆڵامێری سیخوڕی لە دژی سکاڵاکاران و زیاتر لە هەزار بەکارهێنەر لەوانە ڕۆژنامەنووسان، پارێزگەر و چالاکانی مەدەنی.

بە پێ ئەو بەڵگانەی کە دەست کەوتوون، کۆمپانیاکە هەوڵی داوە کە پاگەندەی پارێزراوی دادوەری و لە ژێر ئاڵای ئیسرائیل لە لێپرسینەوە هەڵبێت بەڵام دادگای ویلایەتی بە پشت بەستن بە یاسای پارێزراوی سەروەری بیانی(FSIA) کە دەڵێت “ یاسای پارێزەوانی بەس کەسە حەقیقییەکان دەگرێتەوە” و هەروەها بەپێ لێپرسینەوە لە کۆمپانیای مایکرۆسافت لە زۆربەی وڵاتانی دیکە، پاگەندەیئەو کۆمپانیا سیخوڕییەی ڕەت کردووەتەوە.

لە گرینگترین تاوانەکانی ئەو کۆمپانیا ئەندازیاری پێچەوانە و هێرشی نهێنی بۆ سەر واتساپ و بەکارهێنەران لەوانەی ڕۆژنامەنووسان، چالاکی کافی مرۆڤ و دژبەرانی سیاسی ئیسرائیلە.

News ID 48392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha