AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢١ ١٥:١٢

فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسداران:

سپاە تەنگی بە گرووپە تیرۆریستییەکانی سنووری ئێران و عێراق هەڵچنیوە

سپاە تەنگی بە گرووپە تیرۆریستییەکانی سنووری ئێران و عێراق هەڵچنیوە

فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسداران وتی: لە ساڵی  1395ی هەتاویەوە کە دێموکرات، کۆمەڵە، پاک و خەبات لە سنوورەکانی ئێران جێگیر بوون، هێزی زەوینی سپای پاسداران بە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشی تۆپخانەیی ناچاری کردن لە سنووری ئێران دوورکەونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەممەد پاکپوور سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ناساندنی جێگری فەرماندەی سوپای کوردستان و فەرماندەکانی لەشکری 22ی بەیتولموقەدەس لە شاری سنە وتی: بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەی رۆژاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات و بەتایبەتی کوردستان، شەهیدی زۆر پێشکەش بە شۆڕش کرا.

ناوبراو بە وەبیرهێنانەوەی سەرەتای شۆڕش و بوونی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە لەو سەردەمەدا زۆربەی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی دژە شۆڕشەوە داگیرکرابوون، ڕێگاوبانەکان نائەمن بوون و هاتوچۆ تەنیا بۆ چەند کاتژمێرێک لە ڕۆژ ڕێگەپێدراو بوو.

ڕاشیگەیاند کە لە ساڵی 1385ی هەتاویەوە گرووپە تیرۆریستەکانی پژاک ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوای وڵاتیان نائەمن کرد و لە گەرمی بشێوییەکانی ساڵی 88 و 89ی هەتاوی هێزی زەوینی سوپای پاسداران بە ئۆپراسیۆنی هێرشبەرانە توانی تیرۆریستان لەم ناوچانە دەربکات و ئێستاش دەوڵەتی ناوەندی عێراقی ڕاناوە بۆ ئەوەی بەزووی چەکیان بکات.

News ID 48326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha