به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی جروزالم پۆست، ئێلیۆت ئه‌نجێل، ئه‌ندامی باڵای لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی پارلمانی ئه‌مریکا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئینگلیزی زمان پاگه‌نده‌ی کرد که باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌گه‌رچی بێده‌نگه، به‌ڵام له درێژ کردنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران پشتیوانی ده‌کات.
ئه‌نجێل له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی و له وڵام به‌م پرسیاره که ئایا کۆشکی سپی پشتیوانی له درێژ کردنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران ده‌کات یان نا، وتی: کاتێک سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئۆباما قسه‌م کرد، چه‌ند ئاماژه‌یه‌کی دا که نیشانی ده‌دات له درێژ کردنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران پشتیوانی ده‌کات.
ئه‌مه له حاڵیک دایه که ده‌وڵه‌تی ئۆباما تاکوو ئێسته به فه‌رمی پشتیوانی له درێژ کردنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان نه‌کردووه و به‌رپرسێکی باڵای ده‌وڵه‌تی ئۆباما له کاردانه‌وه به قسه‌کانی ئه‌نجێل وتی: ئه‌وه‌ی که ئێمه وتوومانه ئه‌مه‌یه که درێژ کردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ی سه‌ر ئێران له ئێستادا پێویست نییه.
شایانی باسه که گرووپی ئه‌مریکایی-ئیسڕائیل ئایپه‌ک له زستانی پاره‌وه ئیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ن که گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران له ئه‌مریکادا درێژ بکرێته‌وه.
له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزی جیهانی ئاماژه به‌م خاڵه دراوه؛ مادام ئێران پێبه‌ند بێت به به‌رجامه‌وه، هیچ کام له زلهێزه‌کان ناتوانن گه‌ماڕۆی نوێ له دژی ئێران ڕابگه‌یه‌نن و درێژ کردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه له ئه‌مریکا ڕه‌نگه ببێته هۆی تووڕه بوونی ئێران.
ئێلیۆت ئه‌نجێل یه‌کێکه له پشتیوانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئیسڕائیل له ئه‌مریکا و سه‌ره‌تا دژی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی بوو، به‌ڵام ئێستا پشتیوانی لێده‌کات و ده‌ڵیت که ده‌بێت به وردی چاودێڕی ئه‌م ڕێککه‌وتنه بکه‌ین تاکوو خاڵ به خاڵ جێبه‌جێ بکرێت.
Your Comment