AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٦ ٠٨:٤٠

لە کەنداوی عەدەن

هێزەکانی یەمەنی کۆپاپۆڕێكی ئەمریکاییان بە دوو مووشەک کردە ئامانج

هێزەکانی یەمەنی کۆپاپۆڕێكی ئەمریکاییان بە دوو مووشەک کردە ئامانج

هێزەکانی یەمەنی شەوی یەکشەممە دوو مووشەکی بالستیکیان بەرەو کۆپاپۆڕێکی ئەمریکی لە کەنداوی عەدەن هاویشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی فاکس نیوز لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکییەوە پاگەندەی کرد کە هێزەکانی یەمەنی شەوی یەکشەممە دوو مووشەکیان بەرەو کۆپاپۆڕێکی ئەمریکی لە کەنداوی عەدەن هاویشت.

دەوترێت کە ئەمریکییەکان ئەو دوو مووشەکەیان شوێنگیری کردووە و مەبەستەکەی نەپێکاوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هاویشتنی ئەو دوو مووشەکە دوای ئەوە ڕووی داوە کە هێزی دەریایی ئەمریکا ڕفاندنی نەوتهەڵگرێکی پووچەڵ کردەوە و 5 هێزی سەر بە یەمەنیشی دەستگیر کرد.

News ID 48148

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha