بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فیلمە بەڵگەییە لە 20 خولەکدا سەبارەت بە ژیاننامەی حەبیبوڵڵا زەندی هونەرمەند و گۆرانیبێژی فۆلکلۆری دێولانییە.
هەروەها لە ماوەی دوو ساڵدا لە گوندی حەقە شوێنی لەدایک بوونی ئەو هونەرمەندە و گوندی هەمرۆڵە بەرهەم هاتووە.
فیلمنامەی ئەو فیلمە بەڵگەییە پێشتر لە ئاکادمیای فیلمی کوردی ئامێستردام خەڵاتی دووهەمی بردبووەوە.
عەدنان زەندی نووسەر و دەرهێنەری ئەو فیلمە لە فیلمسازەکانی پارێزگای کوردستان چەندین کورتەفیلم و ئەنیمەیشێنی بەرهەم هێناوە.
Your Comment