AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٦ ١٣:٤٦

باقری کەنی:

ئێران چی دیکە بەربەستێکی بۆ چالاکی و گواستنەوەی مووشەکی بالستیک نییە

ئێران چی دیکە بەربەستێکی بۆ چالاکی و گواستنەوەی مووشەکی بالستیک نییە

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە ئەمڕۆوە بەربەستە سەپێندراوەکان بە سەر کەس و ناوەندەکان لە لیستی 2231 لەوانە بلۆکە کردنی داراییەکان، کۆتایی دێت و ئەو لیستە لە ماڵپەڕی نەتەوەیەکگرتووەکان دەسڕدرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: لە 26 ی ڕەزبەرەوە، بە پێ بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، هەموو ئەو بەربەستانە کە بە شێوەی نادادپەروەرانە لەسەر ڕێگای چالاکییەکان و گواستنەوەی مووشەکی بالستیک بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپێندرابوون کۆتایی دێت و ئێران چی دیکە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا لە ئەو بارەوە بەربەستێکی نییە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەمڕۆوە، بەربەستە سەپێندراوەکان بە سەر کەس و ناوەندەکان لە لیستی 2231 لەوانە بلۆکە کردنی داراییەکان، کۆتایی دێت و ئەو لیستە لە ماڵپەڕی نەتەوەیەکگرتووەکان دەسڕدرێتەوە.

News ID 47719

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha