AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٧ ١٠:٥٩

ئەبوو شەریف :

گەردەلوولی ئەقسا تا شکاندنی ئێسقانەکانی ئیسرائیل درێژەی دەبێت

گەردەلوولی ئەقسا تا شکاندنی ئێسقانەکانی ئیسرائیل درێژەی دەبێت

لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس لەگەڵ نوێنەری بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین جەخت کرا بەرەی بەرخۆدان بیر لە لەناوچوونی ئیسرائیل دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم عەزیری بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی فەلەستین ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیس بە پێ ئەرکێک کە هەیەتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لە ئەو بارەوە بەڕێوە برد.

لە ئەو کۆبوونەوە دەستکەوتەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە لێک درایەوە و بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ڕای خۆیان بە نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی ڕاگەیاند.

نوێنەری خەڵکی شیراز درێژەی دا: ئەبوو شەریف لەسەر ئەو بابەتە جەختی کرد کە ئۆپراسیۆنی گەورەی گەردەلوولی ئەقسا نابێت بەس بۆ شکستی ئیسرائیل بێت بەڵکوو ئامانجی سەرەکیی شکاندنی ئێسقانەکانی ئیسرائیلە و ئەو ئۆپراسیۆنە تا لەناوچوونی ئیسرائیل درێژەی هەیە.

News ID 47610

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha