AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٦ ١١:٢٥

درۆنەکانی سوپای تورکیا کوردی سووریای کردۆتە ئامانج

دوایین هەواڵ لە بۆردومانی کوردستانی سووریا لە لایەن تورکیاوە

دوایین هەواڵ لە بۆردومانی کوردستانی سووریا لە لایەن تورکیاوە

سوپای تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان قامیشلۆ، ئامود، عەفرین، تل ڕەفعەت، و تل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژێرخانەکانی ئەو ناوچانە وەک سەرچاوەی ئاو و کارەبای کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هاوار، دوای هەڕەشەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ئۆکتۆبەرەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بە بەرفراوانیی ناوچە جیاجیاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردە ئامانج. .

گوندی تەل حەبەشی سەر بە ئاموود بە خەستی بۆردومان کرا، بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند هاووڵاتییەک کوژران و بریندار بوون.

هەروەها گوندی تەڤەلێ لە شاری تل تەمەریش بە هێرشێکی بەرفراوانی درۆنەکانی سوپای تورک بۆردومان کراوە.

ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی کوردستانی سووریا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکات.

News ID 47592

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha