بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ سێ شەمخە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی لە دایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەری سادق، بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی و میوانانی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.
رێبەری باڵای ئێران لەم دیدارەدا جەختیان کرد: ئەمرۆ دوژمنی لەگەڵ ئیسلام لە هەموو کاتێ ئاشکراترە. نموونەیەکی گەمژانەی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆزە، بەم کارە زیاتر خۆیان خراپ ئەکەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیاندا ڕێبەری وتیان: ئەو و ڵاتانەی قوماری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەکەنە سەر لەوحەی کاری خۆیان خەسارمەند دەبن چونکوو ئەم ڕژێمە دەڕوات.
رێبەری باسیان لە بابەتی جەهاد کرد و ئاماژەیان دا کە مانای جەهاد تەنیا جەهاد بە چەک نییە بەڵکوو جەهاد لە هەموو مەیدانەکان لەوانە زانست، سیاسەت، مەعریفەت و ئەخلاق دێتەدی.
سەبارەت بە سووکایەتی هەندێ وڵاتیش بە قورئانی پیرۆز، ڕێبەری باڵای ئێران زیاتر وتیان: قورئان بۆ دەسەڵاتە گەندەڵەکان هەڕەشەیە چونکوو هەم ئیدانەی ستەم دەکات و هەم مرۆڤە ژێر ستەمەکان رادەنێت ستەم قبووڵ بکات.
Your Comment