بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو کۆنگرەیەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ چەند مامۆستای بەشدار لە ئەو کۆنگرە ئەنجام داوە کە لە خوارەوە کورتەیەکی دێت:
بەدی ئەلمدانی یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆی ئەلزەیتوونە و پێش نوێژی هەینی مزگەوتی پالرمۆی تونس لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر جەختی کرد کە یەکگرتوویی ئیسلامی لە ڕێگای کۆدەنگی لەسەر چەند بابەت لەوانە پرسی فەلەستین دێتە دی.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕاستیدا ئەمڕۆکە لە ماوەیەکی مێژووییدا ژیان دەکەین؛ زەمانێک کە موسڵمانان بەرەو یەکگرتوویی دەڕۆن. یەکگرتوویی تەنیا بە ڕجووع بە قورئان، سونەت و سیرەی نەبەوی دێتە دی.
هەروەها عەبدولقادر ئەلوسی سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی محەمەد عێراق لە گفتوگۆ لەگەل مێهر وتی: بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرە لە دۆخی دژواری ئێستای جیهانی عەرەب و جیهانی ئیسلام هەوڵێکی گەورەیە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کە هەرموو ساڵیک بۆ دروست کردنی یەکگرتوویی ئەنجام دەدرێت. لە ڕاستیدا یەکگرتوویی ئیسلامی گەڵالەیەکی گەورەیە و بە چەندین ساڵ هەوڵدان تەنیا بەشێک لە ئاامنجەکانی دێتە دی.
هەروەها ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئیرانیش لە گفتوگۆیەکدا وتی: پرسی یەکگرتوویی ئیسلامی بابەتێکی ئاسایی یان پەراوێزی نییە. ئەو بابەتە ئەرکێکی ئایینی و ئەرکێکی ئیسلامی بۆ سەرجەم موسڵمانانە و ئەوان ئەبێ پابەندی ئەو ئەرکە ببن و جێبەجێی بکەن. هەروەها یەکگرتوویی ئیسلامی پێداویستییەکی بەپەلە دێتە ئەژمار.
Your Comment