AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٩ ١٨:٠٢

وەزیری ئیتلاعات:

کۆنسوڵی ئەمریکا هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کردووە گرووپە کوردەکانی دژبەری ئێران چەک نەکات

کۆنسوڵی ئەمریکا هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کردووە گرووپە کوردەکانی دژبەری ئێران چەک نەکات

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وردەکاری چەند بابەتی ئەمنی بڵاو‌کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ئیتلاعات رایگەیاند لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا قاچاخی چەک و تەقەمەنی بۆ ناو ئێران زیادی کردووە بۆ ئاژاوە نانەوە کە زۆربەیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

خەتیب وتی: دوژمن ئەمساڵ هەوڵی دا تا سیاسەتێکی یەکە بە هەموان رابگەیێنت کە گرینگترینیان ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و نائەمن کردن بوو، هەر بۆیە جۆرێک هەڤگری لە نێوان داعش، جیایی خوازان، مونافقین، پاشایەتی خوازان هاتە ئاراوە.

وتیشی: بە گوێرەی ئەو هەنگاوانەی سوپای پاسداران لە هەرێمی کوردستان هەڵیگرت، ڕێککەوتننامەی شەش مانگە لە نێوان ئێراو عێراق کرا تاکووگرووپەکان چەکبکرێن. لەم رۆژانەدا، سەرکۆنسووڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کە گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە جیهاندا، هەڕەشەی لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەگەر جیایی خوازەکان چەک بکرێن و رێگری بکەن لە هاتنیان بۆ ناو ئێران، یارامەتی دارایی ئەمریکا بۆ عێراق رادەگیر درێت.

News Code 47518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha