بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی بەرێوەبەری گشتی
رێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان بە هەواڵنێری مێهر وتی:ئەمرۆ بە هیممەتی خەڵکی کوردستان و بە یارمەتی گرووپە جەهادییەکان رووداوێکی باش لە کوردستان روویدا.
راشیگەیاند: سپاس بۆ خوا خەڵکی کوردستان پێشوازی باشیان لە جەژنی میوانی ئۆممەتی ئەحمەد (د.خ) کرد و وەکوو هەمیشە شیعە و سوننە لە کوردستان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی پێشوازییان لە مەولوودی حەزرەتی موحەممەد کرد.
حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی جەختی کرد کە هەوڵ دەدەین ساڵانی داهاتووش کەموکۆڕییەکان چارەسەر بکەین و جەژنەکە بەرفراوانتر و بە بەشداریی میوانانی ناوچەکانی تر بەڕێوەببەین.
ڕێوڕەسمی ئاهەنگی مێوانی گەورەی ئۆممەتی ئەحمەد (د.خ) بە بۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی لە پیاسە ڕێگای فێردۆسی شاری سنە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو.
Your Comment