AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١ ١٧:٣٠

کۆمەڵی دادگەری کوردستان:

ئامادەین بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان/ ئەم حکوومەتە کاربەڕێکەرە

ئامادەین بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان/ ئەم حکوومەتە کاربەڕێکەرە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگەیاند: بانگهێشتی ته‌واوی كه‌س‌و لایه‌نه‌ نارازییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات بۆ دروستكردنی به‌ره‌و لیستی هاوبه‌ش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی باپیر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداوه‌.

دواتر ئەو ئەنجومەنە رایگەیاند: "پێویسته‌ حكومه‌ت به‌زوترینكات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات به‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ تائه‌وكاته‌ی پاره‌ له‌به‌غداوه‌ ده‌گات".

جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "چونكه‌ داهاتی ناوخۆ ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ بتوانرێت موچه‌ دابه‌شبكرێت".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌وپێیه‌ی ئێستا هه‌رێم له‌غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه‌و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ریش مافی نییه‌ به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێكی ستراتیژی بنێت".

له‌كۆتاییشدا كۆمه‌ڵى دادگه‌رى نوسیویه‌تى، "كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بانگهێشتی ته‌واوی كه‌س‌و لایه‌نه‌ نارازییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات بۆ دروستكردنی به‌ره‌و لیستی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ین له‌ده‌رگای ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ بده‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه‌

News ID 47423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha