بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار نیلفروشان جێگری ئۆپراسیۆنی گشتی سوپا رایگەیاند: کۆتا مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی ئێران و عێراق ، 28ی خەرمانانە.
وتیشی ئەگەر تا 10 رۆژی دیکە واتا 28ی خەرمانان لایەنی عێراقی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکات ئێمە ناچار دەبین پاسەوانی لە وڵات وگەلی خۆمان بکەین.
سەردار نیلفروشان زیادی کرد: ئێمە چاوەڕوانی برایەتی لە برایانمان لە هەرێمی کوردستان دەکەین. جێگیر کردنی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان کە بوونەتە مەکۆی ئۆپراسیۆن دژی وڵاتمان، نە لەگەڵ لۆژیکی برایەتی و نە لەگەڵ دراوسێتی یەکناگرێتەوە.
Your Comment