AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٧ ١٢:٣٤

باڵوێزخانەی ئێران لە ئەنقەرە ڕایگەیاند:

40 زیندانی لە تورکیا دەگوازرێنەوە بۆ ئێران

40 زیندانی لە تورکیا دەگوازرێنەوە بۆ ئێران

باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیا لە دروست بوونی بەستێن بۆ گواستنەوەی 40 زیندانیی ئێرانی لە تورکیا بۆ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیئیکس نووسی: ئێران و تورکیا لەسەر گواستنەوەی خێرای زیندانیان و جێبەجێ کردنی مادەکانی پێوەندیدار بە هاوکاری دادوەری و مافی دوو وڵاتەکە، بەڕیوەبردنی کۆبوونەوە لەسەر گواستنەوەی زیندانییەکان و هەروەها بەڕێوەبردنی بەردەوامی کومیتەی ستراتیژی مافی و دادوەری دوو وڵاتەکە ڕێککەوتنیان کرد.

لە دیداری حەشکەر جەلالیان و یەڵماز تونچ هەروەها لەسەر گواستنەوەی زیاتر لە 40 زیندانیی ئێرانی بۆ ناو وڵات ڕێککەوتن کرا و تا یەک مانگی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.

News Code 47245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha