AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٧ ٠٧:٥١

کوژراو وبریندار هەیە

شەڕی قورس لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە جوودی

شەڕی قورس لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە جوودی

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند : چەکدارەکانیان بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژراوانی خەرزان هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی تورکیا لە شاخى جوودى و سێ سەربازی تورکیا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژراوانی خەرزان لە شاخى جوودى هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەرامبەر هێرشەکانی پەکەکەدا، سوپای تورکیا ٢١ جار سەنگەرەکانى چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی بۆردوومان کردووە.

News Code 47242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha