بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیاسهتمهدارێكى ناسراوى كورد مه‌ترسیى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە دەبێت کورد لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوێت ڕێگەی تری نییە.
د.مەحمود عوسمان سیاسەتمەدارى ناسراوى كورد لە لێدوانێکی میدیایدا دەڵێت: "لەیەک حاڵەتدا گەشبینم کە ئەو دوو حزبە سەرەکییەی ئێستا حوکم دەکەنو نیوەی عایدی ئەمەو نیوەکەی تر عایدی ئەوە، ڕێک بكه‌ون، به‌ڵام ئەگەر وا بڕوات ئایندەی هەرێم باش نابینم".
له‌باره‌ى كه‌ركوكیشه‌وه د.مه‌حمود عوسمان وتویهتى، "وەزعی کەرکوک خراپە حکومەتی عێراق لەکەرکوک زوڵم‌و فێڵ لەهەرێم دەکات، کێشە دورستدەکەن، دەیەوێت دەسەڵاتی کورد لاوازبکات لەکەرکوک، خەتای کوردیشی تێدایە، کەرکوک لەدەست کورددا بوو نەیانتوانی وەزعێكی وا دروستبکەن بەردەوامبێت".
ئه‌وه‌شى وتوه، حکومەتی عێراق غەدر لەهەرێم دەکات، ئەوان کردیانە شارێکی عەرەبی‌و ناهێڵن جارێکی تر کورد ئیدارەی شارەکە بکات ئەگەر پێیان بکرێت".
سه‌باره‌ت بهقبوڵكردنى هه‌رێمى كوردستانیش له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادیه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غداوه، د. مه‌حمود ده‌ڵێت، "بۆ قبووڵکردنی هەرێمیش ناچاربوون ئه‌وكات، کە سەدام ڕووخا هەرێم خۆى هەبوو، بۆیە ناچاربوون قبووڵی بکەن، بۆ ئێستاش دەبێت کورد لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوێت ڕێگەی تری نییە، چونکە هەرێم بەشێکە لەعێراق، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هەمیشە جەخت لەوەدەکەنەوە کە ڕێکبكهون.
سیاسهتمهدارێكى ناسراوى كورد :
کورد هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی

سیاسهتمهدارێكى ناسراوى كورد مه‌ترسیى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و سوورە لە سەر ئەوەی کورد هیچ ڕێگایەکی جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ناوەند نییە.
News ID 47235
Your Comment