بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە 15ی خەرمانانی 1304ی کۆچی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ ئەربەعینی حسێنی ، رێورەسمی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.
لەم پیاسەیە کە بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن ئەنجام دەبێت، ئەوانەی ناتوانن لەم رۆژەدا بچنە کەربەلا دێنە سەر شەقام و پێکەوە هەموویان پیاسە دەکەن و یا حسێن دەڵێن.
هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە کوردستانیش بەڕێوەچوو.
لە شارە کورد و سوننە نشینەکانی ئێرانیش وەکوو هەموو شارەکانی وڵات هۆگران و عاشقانی ئەهلی بەیت یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێنیان کردەوە.
لە شاری سنە ئەم رێپێوانە لە شەقامی شەهیدان شبلی و لە بەردەم مەهدیەی سنە تاکوو شەقامی تاڵەقانی و بەردەم حسێنیەی سنە بەڕێوە چوو.
لە دیکەی شارەکانی کوردستانیش هەر بەم شێوە پیاسەی ئەربەعین بەڕێوەچوو
Your Comment