AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٥ ٠٨:٠٤

ئەو کەسانەی نەیانتوانی بچنە کەربەلا؛

پیاسەی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری ئێران بەرێوەچوو

پیاسەی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری ئێران بەرێوەچوو

عاشقانی بێجێماو لە کاروانی زیارەتکارانی ئەربەعین هەکەسەو لە شار و ناوچەی خۆی ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ رۆژی ئەربەعین ڕێپێوانیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە 15ی خەرمانانی 1304ی کۆچی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ ئەربەعینی حسێنی ، رێورەسمی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.

پیاسەی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد

پیاسەی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد

لەم پیاسەیە کە بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن ئەنجام دەبێت، ئەوانەی ناتوانن لەم رۆژەدا بچنە کەربەلا دێنە سەر شەقام و پێکەوە هەموویان پیاسە دەکەن و یا حسێن دەڵێن.

پیاسەی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد

هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە کوردستانیش بەڕێوەچوو.

لە شارە کورد و سوننە نشینەکانی ئێرانیش وەکوو هەموو شارەکانی وڵات هۆگران و عاشقانی ئەهلی بەیت یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێنیان کردەوە.

لە شاری سنە ئەم رێپێوانە لە شەقامی شەهیدان شبلی و لە بەردەم مەهدیەی سنە تاکوو شەقامی تاڵەقانی و بەردەم حسێنیەی سنە بەڕێوە چوو.

لە دیکەی شارەکانی کوردستانیش هەر بەم شێوە پیاسەی ئەربەعین بەڕێوەچوو

News Code 47217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha