AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ١٢:٣٨

لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق؛

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت دۆخی شڵەژاوای کورد لە کەرکووک چی وت

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت دۆخی شڵەژاوای کورد لە کەرکووک چی وت

بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى لە دیداری قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەبارەی ڕوداوه‌كانى كه‌ركوكه‌وه‌ هۆشداری داوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ سلێمانى‌و له‌ده‌باشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

بافڵ تاڵه‌بانى له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندوه‌، "دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سورەو ڕێگەنادەین چارەنوسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان".

بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى لە دیداری قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەبارەی ڕوداوه‌كانى كه‌ركوكه‌وه‌ وتویه‌تى، "ئەوەی لەكەركوك ڕویدا مایەی نیگەرانیی قوڵمانەو دەبوایە بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت، ڕژانی خوێنی گەنجانی كورد قبوڵنەكراوەو دەبێت بەزوترینكات تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن".

جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "پاراستنی تەبایی‌و پێكەوەژیان لەكەركوك ئەركی هەموانەو دەبێت هەموان پێوەی پابەندبن، چونكه‌ دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سورەو بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادەین ژیان‌و چارەنوسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان".

News ID 47211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha