بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سەرچاوە خۆجەییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاپۆرتیان دا کە هێزەکانی هەسەدە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەسەر هەڵاتنی تیرۆریستە داعشییەکان لە زیندانی غویران لە حەسەکە، لە باکووری سووریا قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە و سەرجەم ڕێگا سەرەکییەکانی شارەکەیان داخستووە.
هێزەکانی هەسەدە وێڕای جێگیر بوون لە نزیکی زیندانەکە، داوایان لە خەڵک کردووە لە ماڵ بمێننەوە و لە ناو گەڕەکەکاندا بەدوای داعشیەکان گەڕاون.
Your Comment