بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان رایگەیاند لە داهاتوویەکی نزیکدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ حاری سێهەملەکاتی دەستپێکردنی دەوڵەتەکەیەوە سەردانی کوردستان دەکات.
زارعی کووشا راشیگەیاند: وەزیری ناوخۆ ، وەزیری وزە و وەزیرانی دیکەی کابینەی دەوڵەتیش هەروەها چەندین جار هاتوونەتە کوردستان لە رۆژانی رابردووشدا سەردان دەکەن.
جەختیشی کرد کە دەوڵەتی دوکتۆر ڕەئیسی گرینگی زۆر بە کوردستان دەدات و لە بودجەی ساڵ دا پلەی کوردستان بەرزبووەوە و ئەوە نیشان دەدات کە دەوڵەتی ئێران بە گرینگیەکی تایبەت لە کوردستان دەڕوانێت.
ئەوەشی وت کە تا ئێستا 4500 میلیارد تمەن لە بودجە و گوژمەی تەرخان دراوی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان خەرج کراوە.
Your Comment