AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٩ ٠٩:٣١

پێش بینی کردنەوەی 10 موکب کراوە؛

سنووری باشماخ دەفرایەتی وەرگرتنی 250 هەزار زیارەتکاری ئەربەعینی هەیە

سنووری باشماخ دەفرایەتی وەرگرتنی 250 هەزار زیارەتکاری ئەربەعینی هەیە

فەرمانداری مەریوان وتی: بە بەرنامەڕێزیە ئەنجام دراوەکان، ئامادەیی وەرگرتن و هاتوچۆی 250 هەزار زیارەتکاری ئەربەعینمان لە سنووری باشماخەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی بە ئاماژە بە ژێرخانەکانی پێویست بۆ بەرێوە بردنی ئەربەعاین، دۆخی موکبەکان، میوانداری، پێداویستی تۆکمە کردنەوەی ئانتنی مۆبایلی مەریوان و سنوری باشماخ و بەرنامەڕێزی پێویست بۆ نیشتەجێ بوون، وتی: 10 موکب بۆ مەریوان و ڕێگای سنووری پێش بینی کراوە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر تەرخان کردنی زەوینێکی 5 دۆنمی بۆ پارکینگ بە دەفرایەتی 3 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل لە خاڵی سفری سنووری و زیادی کرد: هەموو ئیمکاناتتی شاری مەریوان بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین ڕێکدەخەین تا ئەربەعین بە باشترین شێوەی بەرێوە بچێت.

ئەحمەدی بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵ بەرنامەڕێزی بۆ هاتوچۆی 200 تا 250 هەزار زیارەتکار لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە، درێژەی دا: دابینی ئاسایش و پێداویستی لەلای عێراقیشەوە زەووریە.

News ID 46791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha