AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٠ ١٣:٤٧

مەسرور بارزانی:

دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان هەیە/ دەسەڵاتم بە سەر سلێمانی و هەڵەبجە نییە

دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان هەیە/ دەسەڵاتم بە سەر سلێمانی و هەڵەبجە نییە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر بە ئاشکرا و بێ دوودڵی رایەگەیاند کە ھیچ دەسەڵاتێکی بەسەر بەشێکی ھەرێمەکەیدا نییەو ناتوانێت ھیچ پرۆژەیەکی تیا ئەنجامبدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیدارێکی میدیاییدا مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر بە ئاشکرا و بێ دوودڵی رایەگەیاند کە ھیچ دەسەڵاتێکی بەسەر بەشێکی ھەرێمەکەیدا نییە.

مەسرور بارزانی رایگەیاندووە کە رێگەم نادرێت لە سلێمانی و ھەڵەبجە ھیچ کارێک بکەم و ناتوانم ئەوەی لە ھەولێر و بادینان دەیکەم لەوێ جێبەجێی بکەم.

لەسەر ئەم ڤیدیۆیە، شارپرێس نووسی: وتەکانی مەسرور بارزانی ئەگەر بە مەبەستی پاکانەش بوبێت بۆ ئەو قسانەی لەسەر کابینەکەی دەکرێت کە خزمەتی بەشێک لە ھەرێمی نەکردوە، لە ھەمان کاتدا خاڵێکی تەواو لاوازی خودی بارزانی و کابینەکەیەتی کە نەیتوانیوە ھەیمەنەی حکومەتەکەی بەسەر تەواوی کوردستاندا بچەسپێنێت.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک ھاوبەشی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکومەتی ھەرێمدا، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا زۆرترین قسەی لەبارەی پشتگوێ خستن و پەراوێز خستنی زۆنی سەوز کردوە لەلایەن حکومەتەوەو کار گەشتۆتە ئەوەی بە ئابلوقەی سیاسی و ئابوری و کارگێری پێناسەی بکات و لە دواین بانگەشەی ھەلبژاردنیشدا بەھێزترین کارتی دەستی یەکێتی باسکردن بوو لەو ئابڵوقەیەی کە ئەوان پێیان وابوو پارتی خستویەتیە سەر سلێمانی و ھەلەبجە.

News ID 46572

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha