بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دیدار لە گەڵ فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی: پێویستی بڕوای ئیسلامی، دراوسێتی و بەرهەپەندی دوو نەتەوەیی لە گفتوگۆ و هاوکاری تاران و ڕیازە.
جەختیشی کرد: ئێران هیچ لەمپەرێکی بۆ گەشەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی نییە .
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە تەنیا دوژمنانی موسڵمانان و لە سەروویانەوە ڕژێمی زایۆنی لە گەشەی پەیوەندی دوو لایەنە و ناوچەیی ئێران و عەرەبستان ئاڵۆزن.
ئەوەشی وت کە رژێمی زایۆنی نەک تەنیا دوژمنی فەلەستینییەکانە بەڵکوو هەڕەشەیەکە بۆ هەموو موسڵمانان و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی هەندێ وڵاتان لە گەڵ ئەم رژێمە نەک ئاسایش بەدیناهێنێت بەڵکوو پێچەوانەی ڕای ئۆممەتی ئیسلامە.
Your Comment