AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٥ ١٠:٢٩

قاڵیباف لە سەردانی پێشانگای دەستکەوتە ئەتۆمییەکان:

بێ گومان پیشەی ئەتۆمی دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوەی ئێران

بێ گومان پیشەی ئەتۆمی دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوەی ئێران

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕەوتی سەردان لە پێشانگای دەستکەوتەی پیشەی ئەتۆمی وتی: بێ گومان پیشەی ئەتۆمی پرسێکە کە دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، ڕایگەیاند: پرسی زانست بنەما و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بە شێوەی بەرچاو پێوەندی بە ژیانی خەڵکەوە لە بواری کشتوکاڵی، تەندروستی و پیشەوە هەیە.

ناوبراو جەختی کرد: بۆ گەییشتن بە ئێرانێکی بەهێز ئەبێ زانست و تەکنۆلۆژیای ئتۆمی گەشە بکرێت.

هەروەها وتیشی: یەکێک لە جەنایەتگەلێک کە ئیستکبار و بەتایبەتی ئەمریکییەکان و ئسیرائیل کردیان ئەوە بوو کە تۆمەت و قسەی بێ بنەمایان هێناوەتە ئاراوە و پاگەندەیان کرد کە ئێران دەیەوێت لە ڕێگای سەربازی بچێتە پێشەوە و گوشارەکانی ئەوان بووە هۆی ڕوانگەی هەڵەی جیهان هەمبەر ئێران.

News ID 46282

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha