AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٨ ١٤:٢٠

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە تێکشکانی بەنداوی کاخوفکا لە باشووری ئۆکراینا

کاردانەوەی ئێران بە تێکشکانی بەنداوی کاخوفکا لە باشووری ئۆکراینا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە تێکشکانی بەنداوی کاخوفکا لە باشووری ئۆکراینا وتی: دەبێ لایەنەکانی شەڕ پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی نیگەرانی ئێران لە پاشهاتە کارەساتبارەکەی تێکشکانی بەنداوی کاخوفکای ڕاگەیاند.

کەنعانی رایگەیاند: ئێران وێڕای دژایەتی لە گەڵ شەڕ، هەڕەشە لە سەر گیانی مرۆڤەکان و تێکشکاندنی دامەزراوە ناسەربازییەکان، داوا دەکات هەموو لایەنەکام پابەندی بنەما نێودەوڵەتییەکان بن.

هەروەها هۆشداریی دا لە پاشهاتی مرۆڤدۆستانع، ژینگە و ئابووری.

داواشی کرد کە لایەنەکانی ئەم رووداوە روون بکرێتەوە و هۆکارانی ئەم کارەساتە بناسرێن.

News ID 46212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha