بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانە دەستێوەردانانەکانی هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی سەبارەت بە ڕوونوێنی لە مووشەکی فەتاحی رەت کردەوە و وتی: چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران بە پێی یاسا و ڕێسا و مافە نێودەوڵەتییەکانە و بەتواوەتی ڕەوایە.
کەنعانی زیادی کرد: ئەو دەستە لە وڵاتانە کە پێشینە ئاشكرای لە خستنە ژێر پێی بەڵێنە نیودەوڵەتییەکان لەوانە تاقی کردنەویە ئەتۆمی، مووشەکی ئەتۆمی و ڕۆڵی کاولکەر لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان هەیە، مافی ئەوەیان نییە سەبارەت بە تواناییە بەرگرییە ڕەواکانی ئێران قسە بکەن.
ناوبراو جەختی کرد: هەوڵی بریتانیا، ئەمریکا و ئۆسترالیا بۆ واژۆی ڕێککەوتننامەی ئاکس نمانەی ئاشكرای ڕوانگەی سیاسی و دووفاقەیی هێزە ناڤۆکییەکان لە گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و ئۆرانیۆم بە ئاستی پیتاندنی زۆر بۆ وڵاتێکی نا ئەتۆمی بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی قەدەغەی پەرەپێدانە.
Your Comment