AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٩ ٠٦:٥٥

لە جەژنی سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا؛

لایەنگرانی ئەردۆغان داوای لەسێدارە دانی سەلاحەدین دەمیرتاش دەکەن

لایەنگرانی ئەردۆغان داوای لەسێدارە دانی سەلاحەدین دەمیرتاش دەکەن

لایەنگرانی ئەردۆغان لە جەژنی سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا بە دروشم دان داوای لەسێدارە دانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لەکۆشکی سەرۆک کۆماریی تورکیا وتی: سەلاحەدین دەمیرتاش هاوس رۆکی حزبی دیمکۆکراتیکی گەلان هەدەپە لە سەردەمی سەرۆکایەتی مندا ئازاد ناکرێت.

لایەنگرانی ئەردۆغان دروشمی مەرگ و نەمان بۆ سلۆواتا دەمیرتاش یان وتەوە و داوای گەڕانەوەی حوکمی لەسێدارە دانیان کرد بۆیاسای وڵاتەکەیان و داخوازیاری کوشتنی ئەو سەرکردە‌ کوردە بوون.

ئەردۆغان وتی: کەماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ وتبووی سەرکەوێت دەمیرتاش ئازاد دەکات، چۆن لە حکوونەتی ئێمە دا کەسێک ئازاد دەکرێت کە 51 برای کوردی ئێمەی لە دیاربەکر کوشتووە.

News ID 46132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha