بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم لە په‌یامێكدا بۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "پێویسته فراوانتر بیربكه‌یته‌وه‌و هه‌وڵى جدیتر بده‌یت بۆ دروستكردنى كۆده‌نگى بۆ ڕێككەوتنی لایەنەكان‌و كۆتاییهێنان بەكێشەكانی نێوانیان".
مسته‌فاى سه‌ید قادر باس له‌وه‌شده‌كات، "دۆخێك هاتۆتە پێشەوە كە هەرێمی كوردستان لەوە زیاتر بەرگە ناگرێت، ئه‌گه‌رچى هەڵبژاردن دەكرێت، به‌ڵام ماوەتەوە سەر مانگ‌و ڕۆژەكەی، ڕەنگە زۆر دوانەكەوێت، ڕەنگە لە18ی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردن نەکرێت، چونكە لایەنە هونەرییەكان ڕەنگە كاتی زیاتریان بوێت".
پێشیوایه، "لەم ماوەیەدا لایەنە سیاسیەكان دەگەنە ڕێككەوتنێك كاتێك دیاریبكەن‌و لەوكاتەدا بكرێت، چونكە فشاری نێودەوڵەتی هەیە".
Your Comment