هاوپەیمانی ئێران، چین و ڕووسیا نیشاندەری نەزمی نوێی جیهانییە

جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: بەڕێوەچوونی مانۆڕ و هاوکاری نێودەوڵەتی و هەروەها هاوپەیمانی نێوان ئێران، چین و ڕووسیا نیشاندەری نەزمێکی نوێی جیهانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان نیکۆلای یومنۆف فەرماندەی هێزی دەریایی ڕووسیا لەگەڵ ئەمیر نەسیرزادە سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیداری کرد.

نەسیرزادە وتی: هاوپەیمانی ئێران و ڕووسیا نیشاندەری هاوپەیمانییەکی زۆر گرینگ لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەرانبەر هاوپەیمانی ڕۆژاوایە کە بەدوای دروست کردنی نەزمی تەک جەمسەری لە جیهانە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە سەروبەندی پێکهێنانی نەزمی نوێی جیهانین، وتی: جیهان لە سەروبەندی دروست کردنی نەزمێکی نوێی جیهانییە. بەڕێوەبردنی مانۆڕ و هاوکاری نێودەوڵەتی و هەروەها هاوپەیمانی نێوان ئێران، چین و ڕووسیا نیشاندەری نەزمی نوێی جیهانییە.

News Code 46028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha