بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردەوە کە "ئاگاداری سەرجەم ئهو گەشتیارانه دهكاتهوه كه گەشت دەکەن لەسەر هێڵی ماهان ئەیر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (هەولێر-سلێمانی-کەرکوك) بۆ تاران".
هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر رایگەیاند: بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی پشكنینی كۆرۆنا و كارتی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە هەریەك لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوكەوە گەشتی تارانی پایتەختی ئێران بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارەكە لە ئەمڕۆ 13ی (ئایار/5)ی 2023ەوە جێبەجێدەكرێت، هاوڵاتی عێراقی لە کاتی گەشتکردن لەسەر هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر بۆ ئێران، 1. پێویست بە ڤیزە ناکات، هیچ مۆرێك لەسەر پاسپۆرت نادرێت.
پێشتر هاوڵاتیان بۆ گەشتكردن بۆ دەرەوەی پێویستیان بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود كارتی ڤاكسین كە دو ژەم ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت هەبوو.
Your Comment