ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێوەدەوڵەتی_ سەرکەوت شەمسەدین:"بن سەلمان وتی ئامادەم لە ۱ تا ۱٠٠٠ ملیار لە عێراق وەبەرهێنان بکەم" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دا سەرۆک وەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانی، دەڵێ محمد بن سەلمان، جێنشینی پاشای سعودییە، وتی "وادابنێ من و وەزیرکانم راوێژکاری تۆین و ئامادەی هەموو هاوکرایەکین، ئەتوانم لە ۱ میار تا ۱٠٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق بکەم." عێراق بەروی وڵاتانی کەنداو زیاتر کراوەتەوە، رۆژانە هاوڵاتیانی کەنداو بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دێنە عێراق و بەربانگ ەلە بەسرە ئەکردەوە، ئەو عێراقەی وڵاتانی کەنداو وەک دوژمن سەیریان دەکرد. رێکەوتنی نێوان سعودییە و ئێران دەرفەتێکی گرنگی بۆ عێراق دروستکردووە سود لە سەرمایە و شارەزایی کەنداو وەربگرێت، سعودییە پلانی دەیان ملیار دۆلاری هەیە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق، قەتەر داخڵی کەرتی وزەی عێراق بوو، قەرزەکانی کوەیت کۆتایی هاتووە، ئیمارات لە گفتوگۆدایە بۆ چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری زەبەلاح. بەپێی پێشبینییەکانی بانکی نێودەوڵەتی و چەندین رێکخراو و ناوەندی توێژینەوە، کە خۆم لە هەندێکیاندا بەشدارم، عێراق دەرفەتی گەورەی هەیە ببێتە یەکێک لە هەرە گەشەندوترین وڵاتانی ناوچەکە لە روی گەشەی ئابوری، ئێستا وڵاتانی کەنداو عێراق وەک دەرفەت ئەبینن نەک هەرەشە. لە ئێستادا هەڵمەتێکی بەردەوامی هەستانەوە و بوژاندنەوەی عێراق دەستیپێکردووە لە موسڵ ەوە بۆ بەصرە، بەڵام میدیای کوردستان وەک پێویست باسی ناکات، میدیای چەواشە تەنیا باسی گرفتەکان ئەکەن و عێاقتان وەک دۆزەخ پیشان ئەدەن هەتا کەموکوری حوکمڕانیەکەی خۆیان پێبشارنەوە، بەڵام ئێستا زۆر کەس هەستدەکەن لە موسڵ و ئەنبار و نەجەف و بەسرە و سەماوە لە بوژانەوەیەکی خێرادان، رۆژانە گەشتیاری ئەوروپی و روسی و بەرزیلی و چینی روو لە هۆڕەکانی عێراق وناوچە گەشتیارییەکان دەکەن، بەسرە یەکێک لە هەرە سەرکەوتوترین خولی تۆپی پێی لە مێژوی کە داو میوانداریکرد، موسڵی پایەتختی داعش ڤیستیڤاڵی بەهارەی پێکهاتەکان دەکات، هۆڵی کۆنسێرت و بۆنە هونەرییەکان لە بوژاندنەوەدان، شارەکانی عێراقی فیدڕاڵی کێبرکێی یەکتر ئەکەن، ئێمە دەبێت بەمە دڵخۆش بین و سودی لێ ببینین، هەر بوژاندنەوەیەکی زیاتری عێراق دەرفەتی زیاتر بۆ کوردستان دروست دەکات، چونکە بەهێزبونەوەی عێراق لە روی ئابوری حوکمڕانانی ئێستای کوردستان ناچار دەکات یان دەبێت ئەو دۆخە چارەسەر بکەن یان ناتوانن بەردەوامبن. لە دوای رێکەوتنی هەولێر و بەغداد لەسەر نەوت، پێویستە هەرێم کوردستان خۆی ئامادە بکات هەتا بەشدار بێت لە دەرفەتانە، لە پێشخستنی رێگەو بان، دروستکردنی بەنداوی زیاتر (عێراق پلانی دروستکردنی زیاترلە ۲٠ بەنداوی گەورەی هەیە، پێنجییان لە کوردستان ئەبێت)، پەرەپێدانی کەرتی وزە بەتایبەت غازی سروشتی، هەروەها عێراق پرۆژەیەکی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بوژاندنەوەی تەواوی کەرتی بانکی و ئەمریکاش لەمەدا هاوکارە، گفتوگۆش هەیە ئاڵگۆری بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا پەرەیپێ بدرێت (هەر بۆ زانیاریتان تورکیا بە بری زیاتر لە ۱٠ملیار خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ بۆ بازارە حەڵاڵەکانی ئەمریکا دەنێرێت، هەنێک لە بەرهەمەکانیش تورکیا لە عێراقی دەکرێت بەهەرزان و بە گران ئەیگەیەنێتە ئەمریکا). ئەگەر بە ستراتیژێکی رون و عەقڵێکی بنیاد نەرانەوە لە بەغداد سیاسەت بکرێت، کوردستان لە روی ئابوری و سیاسی دیسان براوەی یەکەمی دەرفەتەکانی عێراق دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو دابەشکاری و شەلەلی دامەزراوەکانی کوردستان بەردەوام بێت، هەرێمی کوردستان توشی پوکانەوەی زیاتر ئەبێت، ئەو دەرفەتانەی بۆ عێراق دروست دەبێت لێی بێ بەش دەبین. بەڵام گرفتی ئایندەی عێراق شەری ئابوری نابێت، بەڵکو شەری ئازادی و دیموکراسی ئەبێت، ئەمە شەڕێکە لە کوردستانیش دەبێت بەردەوام بین، بۆ ئەمەش پێویستمان بە سەرپێخستنی بزوتنەوەیەی نیشتیمانی دیموکراتی هەیە کە گەلانی عێراق پێکەوە تێیدا بەشداربن، چیتر پێویستمان بە حزبی قەمی و مەزهەبی نییە.
هەرێمی کوردستان توشی پوکانەوەی زیاتر ئەبێت، ئەو دەرفەتانەی بۆ عێراق دروست دەبێت لێی بێ بەش دەبین.
News ID 45911
Your Comment