AP ١٤٠٢ گوڵان ١٣ ٠٩:٠٠

17 ئەندامی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبۆڵ دەستگیر کران

17 ئەندامی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبۆڵ دەستگیر کران

پۆلیسی ئەستەنبۆڵ لانیکەم 17 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە و هەدەکە و پارتی چەپی سەوزی دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی دوێنێ پۆلیسی ئەستەنبۆڵ لە هێرش بۆ سەر چەند خانوو لە ئەستەنبۆڵ لانیکەم 17 کەس لەوانە ئەندامان و بەرپرسانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان، کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان و پارتی چەپی سەوزی دەستگیر کرد.

بە پێی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، ئەو کەسانە وەکوو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و لە هێرش بۆ سەر چەندین خانوو لە چەند ناوچە دەستگیر کراون. لە پشکنینی ماڵەکاندا، لانیکەم 17 کەس لەوانە ڕێبەران و ئەندامانی هەدەپە و هەدەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی سەوز دەستگیر کراون.

News ID 45876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha