بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیاندراوێکدا، هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بڵاویکردەوە، حوسێن تورەلی، لە هێرشێکی چەکداریدا لە دهۆک تیرۆر کرا.
کەجەکە دەڵێت: کوشتنی حوسێن تورەلی بڕیاری کۆتایی دەوڵەتی تورک و میت بووە و ئەو هێرشەیان بە پشتیوانی دەزگای پاراستن ئەنجامداوە. بە ڕوونی هاوکاری و پشتیوانی پاراستن لە هەموو ئەو تیرۆر و کۆمەڵکوژییانەدا دەبینرێت، کە لەلایەن میتەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەگەر پارتی و پاراستن پشتیوانی لە دەزگای سیخوڕیی میتی تورک نەکەن، میت ناتوانیت پێی بنێتە هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی ١٧ی مانگ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، لەناو بازاڕی فامیلی مۆڵ هاوڵاتیەک کە خەڵکی کوردستانی تورکیا لەلایەن تۆمەتبارێکەوە بەگوللـە کوژراوە.
Your Comment