AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٣١ ٠٨:٥٢

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند:

ئەمریکا چەند کەس و ناوەندی هاوپەیوەند بە ئێرانی گەمارۆ دا

ئەمریکا چەند کەس و ناوەندی هاوپەیوەند بە ئێرانی گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەک کەس و 6 ناوەندی هاوپەیوەند بە ئێرانەوە بە بیانووی بێ بنەما گەمارۆ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە گەمارۆی چەند کەس و ناوەندی سەر بە تۆڕی دەرچوون لە گەمارۆکان هەواڵی دا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ئەو بارەوە هاتووە کە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر تۆڕی دابین و پاڵپشتی لە بەرنامەی درۆنی و سەربازی ئێران.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەو تۆڕە لە کڕینی ئامێری ئەلکترۆنی بۆ بەرنامەی سەربازی ئێران، لەوانە ئامێری بەکارهێنان لە درۆنی ئەو وڵاتە ڕۆڵی هەبووە. ئەو گەمارۆیانە بەتایبەتی سەرۆکی کۆمپانیای “ساماننه پردازان نامد ارمان” ، “پاسنای ئێران و کۆمپانیا و دابینکەرە ڕواڵەتییەکانی ئەو ناوەندە لە ئێران، مالیزیا، هۆنگ کۆنگ و چین کە یارمەتیدەری کۆمپانیای پاسنا بۆ کڕینی کەلوپەل و تەکنۆلۆژیا بوون، کردووەتە ئامانج.

News ID 45744

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha