بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: وەفدی تەکنیکی سعوودی ڕۆژی شەمە هاتوونەتە ئێران و خەریکی کارە سەرەتاییەکانن بۆ کردنەوەی باڵوێزخانە لە تاران و کۆنسوڵگەری لە مەشهەد.
وتیشی: بەمزوانە وەفدی ئێرانیش بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران دەچێتە ریاز.
کەنعانی سەبارەت بە پەیوەندی ئێران و بەحرەین و هەروەها ئیماراتیش رایگەیاند: کەشێکی ئیجابی دروست بووە لە نێوان ئێران و بەحرەین و لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان بەمزوانە هەڵدەدرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پاشهاتی ئەرێنی رێککەوتنی ئێران و عەرەبستان رایگەیاند: چین رۆڵی کاریگەر و سازێنەری بووە لە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان.
هەروەها زیادیشی کرد کە بەمزوانە هێڵی شەمەندەفەری بەسرە بە هێڵی شەمەندەفەری شەلەمچەوە دەلکێندرێت.
کەنعانی ئاماژەی بە دۆخی سووریاش دا و وتی: بوونی ئەمریکا لە سووریا داگیرکارییە و دەبێ خاکی سووریا چۆڵ بکات.
Your Comment