AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٠ ٠٨:٤٩

ڕاپۆرتی مێهر

ئەمریکا کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆیی لە کام لە وڵاتەکان شاردووەتەوە؟

ئەمریکا کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆیی لە کام لە وڵاتەکان شاردووەتەوە؟

ئەمریکا هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتنی”دابەش کردنی ئەتۆمی” ناتۆ، دەیان کڵوەی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ئەورووپا جێگیر کردووە بەڵام ئایا لە شوێنی دانانیان زانیاریەک لەبەردەستدایە؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، لە کاتی داهێنانی چەکی ئەتۆمی لە شەڕی دووهەمی جیهانییەوە، ئوە چەکانە یەکێک لە باڵەکانی هێزی سەربازی ئەمریکایە و واشنتۆن دەیان کڵوەی ئەتۆمیی لە سەرتاسەری ئەورووپا جێگیر کردووە بەڵام ئەوانە لە کوێن؟

شوێنگەی جوگرافیایی کڵاوەی ئەتۆمی واشنتۆن لە ئەمریکا

بۆمب هاوێژی” بی 2 سپیریت “ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا کە توانایی گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی هەیە، لە بنکەی وایتمەن لە میسۆر هەڵکەوتووە.

جگە لە ئەوە مووشەکی بالستیکی کیشوەرپێوەی ترایدنت بە کڵاوەی ئەتۆمی کە لە سەر ژێر دەریایی کلاسی ئۆهایۆ دانراوە، وادیارە لە بنکەی هێزی دەریایی کیتسەپ ی واشنتۆن و بنکەی کینگز بێی جۆرجیا جێگیر کراوە.

شوێنگەکانی دیکە کە ئەگەری تێیاندا هەبێت:

بنکەی هێزی ئاسمانی مالمستروم )مونتانا(

بنکەی نێلیس نوادا

بنکەی وارێن کلۆرادۆ و وایۆمینگ

بنکەی مینوت داکوتای باکووری

بنکەی پانتێکس تێگزاس

بنکەی بارکسدال لوئیزیانا

کڵاوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا

ئەریکا وەکوو ئەندامێکی گرینگی ناتۆ، ژمارەیەکی زۆری کڵاوەی ئەتۆمی لە ئەورووپا داناوە و زانیارییەکان لە ئەو بارەشەوە شاراوەیە بەڵام دەوترێت کە نزیک بە 100 بۆمبی ئەتۆمی بی 61 ی لە پێنج وڵاتی ئەندامی ناتۆ لەوانە بەلژیک، ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و تورکیا هەیە.

بۆ نموونە دەوترێت بنکەی ئاسمانی بوشێل لە ئەڵمانیا، نزیک بە 20 بۆمنی ئەتۆمی بی 61 و هۆڵەندا 10 بۆ 20 بۆمب هەر لەو شێوەیەی لە بنکەی وۆلکێل تێدا دانراوە.

ئیتالیاش بەرپرسیارێتی هێشتنەوەی نزیک بە 40 بۆمب بی 61 ی هەیە کە لە بنکەکانی ئاویانۆ و گێدی لە ئەستۆیە. لە بلژیکیش بە گشتی 20 بۆمبی ئەتۆمی بی 61 لە بنکەی ئاسمانی کلێینی بروگل هەڵکەوتووە.

ئایا لە لەهستانیش چەکی ئەتۆمی ئەمریکا جێگیرە؟

دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ڕاپۆرتگەلێک لەئەگەری خستنە لیستی لەهستان بۆ دانانی چەکی ئەتۆمی بڵاو کرایەوە.

وەرشۆ لە ئۆکتۆبەری 2022 ڕایگەیاند کە داوای لە ئەمریکا کردووە کە چەکی ئەتۆمی ئەو وڵاتە لە خاکی خۆی جێگیر بکات.

لە کڵاوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەورووپا چ هەواڵێک لە بەردەستە؟

تورکیا لە بنکەی ئینجێرلیک، 50 چەکی ئەتۆمی تاکتیکی ئەمریکای جێگیر کردووە. کەنەدا لە ژێر چاوەدێری فەرماندەیی بەرگری هەوافەزای ئەمریکای باکووری تا ساڵی 1984 و یۆنان تا ساڵی 2001 چەکی ئەتۆمی ئەمریکای تێدا هەبوو.

بریتانیاش تا ساڵی 1992 چەکی ئەتۆمی ئەمریکای تێدا هەبوو.

جگە لە ئەوانە واشنتۆن لە ماوەی شڕی سارددا، چەکی ئەتۆمی خۆیی لە کۆریای باشوور دانابوو.

News ID 45611

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha