بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیای عێراقیی بڵاویکردەوە، ژوورێکی هاوبەش بە ئەندامێتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق - سۆمۆ دروست دەکرێت کە "ئەرکیان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت."
پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، دەدرێت بە کورد، تاوەکو کوردیش بەشداربێت لە فرۆشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
رێککەوتنەکە و نووسراوی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەمشەو یان سبەی یەکشەممە واژۆ دەکرێت و ئاراستەی تورکیا دەکرێت تاوەکو فرۆشتنی نەوت دەستپێبکاتەوە. "هەولێر و بەغدا هەنگاوە پێویستەکان دەنێن و چاوەڕوانی وەڵامی ئەنقەرە دەکەن."
Your Comment