بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکانی رۆژی پێنجشەمە و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی رژێمی زایۆنی بۆ سەر هەندێ ناوچەی سووریا لە دیمەشق و دەڤەری ئەو شارەی ئیدانە کرد.
کەنعانی وتی: بە داخەوە کۆمەڵگای جیهانی لع بەرانبەر هێرشی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر سووریا بێدەنگە و هەر ئەمەش وای کردووە رژێمی زایۆنی دەستدرێژی زیاتر بکات.
وتیشی: ئەم کارانە بۆ ئەوەیە قەیران و بشێوی و قڵیشانی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی و تووڕەیی تێلاڤیڤ لە پەیوەندی رووی لە گەشەی وڵاتانی جیهان لە گەڵ سووریا بشارنەوە.
Your Comment