AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٠ ١٨:٠٥

دوای بڕیارەکەی بەغدا؛

ڕاگرتنی هه‌نارده‌ى نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئیسرائیل قەیران دەنێتەوە

ڕاگرتنی هه‌نارده‌ى نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئیسرائیل قەیران دەنێتەوە

هه‌نارده‌ى نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئیسرائیل لەسەرەتای ئەم مانگەدا گەیشتۆتە (167) هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا، بەڵام بڕیاری دادگای پاریس‌و ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوت ئەو وڵاتەی دوچاری قەیران کردوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی (تاقە) بڕیاری ڕاگرتنی نەوت ئیسرائیلی ڕوبەڕوی گێژاو كردۆتەوە كە بەئاسانی ناتوانێت جێگرەوەی بۆ بدۆزێتەوە، بەهۆی نزیكی شوێن‌و هەرزانی نرخ‌و جۆری نەوتەكەی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حكومەتی هەرێم بەردەوام بونی هەر پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتكردۆتەوە و ڕایگەیاندوە، باری نەوت تا دەگاتە شوێنی كۆتایی، چەنجارێك خاوەنەكانی دەگۆرێن.

هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەشێكی گرنگی داواكارییە ناوخۆییەكانی ئیسرائیل دابیندەكات، بەهۆی بەرزبونەوەی خواست لەسەر سەرچاوەكانی وزە.

لەبارەی چارەنوسی هه‌نارده‌كردنى نەوتی هەرێمیش بۆ ئیسرائیل، كۆمپانیای كیبلەر ڕِایگەیاندوە، ئیسرائیل لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 40% نەوتی هەرێمی كوردستانی كڕیوه‌ كە بەڕێژەی (23%)زیادیكردوە بەبەراورد بەساڵی (2022).

News ID 45515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha