بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئاویگدور لیبرمان، وەزیری پێشووی شەڕی ئیسرائیل بە هێرشی دووبارە بۆ سەر بنیامین نتانیاهۆ دانی پێدانا کە دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز بە واتای شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئەو ڕژێمەیە.
لیبرمان بە هێرش بۆ سەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی نتانیاهۆ وتی نتانیاهۆ ئەبێ لە دەسەڵات بکشێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: چی دیکە کار کۆتایی هاتووە، ناوبراو دیکە کۆنترۆڵی دۆخەکەی بە دەستەوە نییە و لێکەوتە خراپەکانی بە باشی هەست پێدەکەین؛ بۆ نموونە، دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی تاران و ڕیاز بەڵگەیەکە بۆ شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لە بەرانبەر تاران.
Your Comment