بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: بەردەوامی ئامادەبوونی نایاسایی سەربازانی ئەمریکا و داگیر کردنی بەشگەلێک لە خاکی سووریا و هێرش بۆ سەر شوێنە جیاوازەکان لە ئەو وڵاتە، پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەیە.
کەنعانی بە ئاماژە بە هەوڵە ناسەقامگیر کەرەکانی ئیسرائیل و بێدەنگی ڕاگرتن یان هاوڕێیی کردنی ئەمریکا لەگەڵ ئەو ڕژێمە زیادی کرد: پاگەندەی ئەمریکا لەسەر بوونیان لە سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش کە خۆی لە پێکهێنانیدا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە، بەس بیانوویەک بۆ درێژەی داگیرکاری و دزینی سامانە نەتەوەییەکانی سووریا لەوانە سەرچاوەکانی وزە و خەلەی ئەو وڵاتەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتەکانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێران جەختی کرد: بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام تۆمەتی بێ بنەما و نەسەلمێندراو دەهێننە ئاراوە و لەسەری باس دەکەن، بەڵام کۆشکی سپی بزانێت کە ئەو شێوەیە چی دیکە باوی نەماوە.
Your Comment